رووداوی جیهان
رۆژانە رووداوی زۆر لە جیهاندا روودەدات، رەنگە ئێمە تەنیا فریای ئەوە بکەوین بەشێکی ئەو هەواڵانە بزانین بەشێوەیەکی ئاسایی، بەڵام لە پۆدکاستی رووداوی جیهان لە رادیۆی رووداو، هەفتانە رۆژنامەڤان لهۆن نەسرەدین، ئیدیتۆر لە دیسکی نێودەوڵەتی تۆڕی میدیایی رووداو، گرنگترین رووداوی هەفتە لەسەر ئاستی جیهانی کە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگەی کوردستانی و جیهانی دەبێت، هەڵدەبژێرێت و شرۆڤەیان دەکات.